پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابیلۆن کرد
ئێوارەی یەکشەممە 27 ی شوباتی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕەیان کلدانی ئەمیندای گشتی بزووتنەوەی بابیلۆن و شاندێکی یاوەری کرد کە لە سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی بابیلۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتی و پرۆسەی سیاسی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاووتوێ کرا. جەخت لە سەر گرینگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا بۆ نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییانی عێراق و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی پێکهاتە جیاوازەکان لە سەر بنەمای بەشداری و شەراکەتی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی عێراقدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە