ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نۆڤەمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەهدی سەفەری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری دیپلوماسی ئابووری کرد.
لە دیدارەکەدا کە نەسرۆڵلا ڕەشنوودی کونسووڵی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا ، بەتایبەتی برەودان بە پەیوەندی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان.
گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە