ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نۆڤەمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە یاسین ئەلمەعمووری سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی کرد .
سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی،کورتەیەکی دەربارەی کارو چالاکییە فریاگوزارییەکانی کۆمەڵەکە و پڕۆژە هاوبەشەکانیان لە گەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خستەڕوو. ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکاندا.
لە دیدارەکەدا هەروەها ، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە وپەنابەران و گرینگی هاوکاریکردنیان لە لایەن حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ شوێنەکانیان کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە