ئەمڕۆ دووشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە چۆی کوانژین کونسووڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ ماڵئاوایی کردن و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، رایگەیاند “بە پێزانینەوە ئاماژەمان بە رۆڵی کونسووڵی گشتی کۆریا کرد، لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور و هیوای سەرکەوتنیشمان بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا”.
کونسووڵی گشتی کۆریای باشوور، سوپاسی هەماهەنگی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد ، لەگەڵ کونسووڵخانەی ووڵاتەکەی و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو هەمیشە، کوردستان بە ماڵی دووەمی خۆی دەزانێت و میهرەباني و میواندۆستی خەڵکی کوردستانیش لە بیر ناکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە