پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ ئازادی ڕۆژنامەوانی دووپات دەکاتەوە
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە ڕۆژنامەوانانی کوردستان دەکات کە هاوکار و یارمەتیدەری کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بن بۆ چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی .
ئەمڕۆ سێشەممە 13 ی نیسانی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ڕەحمان غەریب ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد .
لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە ، کە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری ئازادی ڕۆژنامەانی دەکات و پێویستە دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بە پێدانی زانیاریی دروست، یارمەتیدەری کاری ڕۆژنامەوانی بن، بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنکارانی کوردستان، پیشەییانە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن.
ڕێکخەری سەنتەری میترۆ وێڕای خستنەڕووی کار و چالاکییەکانی سەنتەرەکە، سوپاسی پشتیوانی سەرۆکی حکوومەتی کرد و خوازیار بوو، بە هاوکاری هەموو لایەک، ئازادی کاری ڕۆژنامەوانی و ئازادی زانیاری بەرفراوان بکرێت ، کە مەرجێکی گرینگی پێشکخستنی دیموکراسییە لە کوردستاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە