مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
پەیامی کورد   ...  مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ شەممە 16/9/2023، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرا. لەمبارەیەوە سەردانی هەفتەی رابردووی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێم بۆ بەغدا و گفتوگۆکانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان دانرا.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە