مەسروور بارزانی سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کرد

مەسروور بارزانی سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کرد

پەیامی کورد … مەسروور بارزانی سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کرد

 

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی، سوپاسی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی كرد.

 

لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردووەتەوە، هاتووە "لە ڕۆژی جیهانی تەندروستیدا، سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەین و پشتیوانیان دەبین بۆ بە جێگەیاندنی ئەرک و کاری ڕۆژانه‌یان. بڕێکی دیکەی هاوکاری وەک هاندان بۆ تیمی بەرەنگاربوونەوە خەرج دەکەین، هیوادارین هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە