پەیامی کورد... مەسرور بارزانی بۆ شاندێکی عێراق: بەهێزبوونی پێشمەرگە لە بەرژەوەندیی سەقامگیریی دۆخەکەیە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق کرد و سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩/٦/٢٠٢٢، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق کرد بە سەرۆکایەتی ژەنەراڵ عەبدولئەمیر یارەڵلا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. دووپاتیشی کردەوە کە پێشمەرگە، دەبێت وەک بەشێک لە سیستەمی ئەمنیی عێراقی ببینرێت و پشتگیریی بکرێت، چونکە بەهێزبوونی پێشمەرگە، لە بەرژەوەندیی سەقامگیربوونی دۆخی ئەمنی عێراقە بە گشتی. پێویستە سوپای عێراقیش نوێنەرایەتیی گشت پێکهاتەکانی عێراق بکات و بەبێ جیاوازی پارێزگارییان لێ بکات.
شاندی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەربارەی بارودۆخی ئەمنی و سەربازی لە عێراق، ئاماژەیان بەوە دا کە ئامانجی هاتنی ئەم شاندە باڵایە، برەودان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە