پەیامی کورد... مەسرور بارزانی بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیدا دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.
بەپێی ڕاگەیەنراوێک، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندەکەدا بەشداری لە پانێڵێکدا دەکات بە ناونیشانی (پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا)، هەروەها لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا کە ڕۆژانی22 تا 26ی ئایار بەڕێوە دەچێت، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکان و خاوەنکاران و ئابووریناسانی ناوچەکە و جیهان دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکاندا جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، گفتوگۆ دەربارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات، گرنگی پێشخستن و چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەروبوومی کشتوکاڵی کوردستان، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە