پەیامی کورد... مەسرور بارزانی: لەگەڵ کازمی هاوڕاین دەبێ ئەو جۆرە هێرشانە بوەستێنرێن
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوڕان، دەبێ ئەو جۆرە هێرشانە بوەستێنرێن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ئەمڕۆ پێشوازیم لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد. دەربارەی هێرشە دوژمنکاریەکەی سەر هەولێر گفتوگۆمان کرد و لەنزیکەوە زیانەکانی ناوچە مەدەنییەکان دەبینین".
سەرۆکی حکومەت راشیگەیاند: "هاوڕاین، کە دووبارە بوونەوەی هێرشی لەم جۆرە بۆ سەر سەروەری عێراق دەبێت بوەستێنرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە