مەسرور بارزانی: له‌مڕۆوە زیاتر به‌ کوردی تویت دەکەم

مەسرور بارزانی: له‌مڕۆوە زیاتر به‌ کوردی تویت دەکەم

پەیامی کورد... مەسرور بارزانی: له‌مڕۆوە زیاتر به‌ کوردی تویت دەکەم


سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "له‌مڕۆوە زیاتر به‌ کوردی تویت دەکەم."

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21/1/2023، مه‌سرور بارزانى، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تویتێكى له‌ پێگه‌ى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: ڕۆژی زمانی دایک، لە گشت کوردستانییان و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان پیرۆز دەکەم، پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک، ئەرکی هەموومانه‌."

هه‌ر له‌ تویته‌كه‌دا سه‌رۆكى حكوومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: "با زمانی کوردی لە پێگەكان و سۆشیەڵ میدیادا زیاتر بەکار بهێنین، لە خۆمەوە دەست پێدەکەم و لەمڕۆوە زیاتر به‌ کوردی تویت دەکەم."

مه‌سرور بارزانى هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: "چه‌ند بڕیارێكی گرنگ بۆ پاراستنی زمانی كوردی ده‌رده‌كه‌ین."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە