مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا کرد

مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا کرد

پەیامی کورد... مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا کرد


سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیای کردووە رایگەیاندووە: "بەڕێز ریشی سوناک پیرۆزباییت ئاڕاستە دەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکردنت وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "من بەخۆشحاڵییەوە لە نزیکەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ ئێوە بۆ زیاترکردنی کاری پێکەوەییمان و بنیاتنانی دۆستایەتی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە