مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرەکەی دەکات

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرەکەی دەکات

پەیامی کورد … مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرەکەی دەکات

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 9ی کانوونی دووەم ( یەنایەر)ی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ محەمەد حەلبوسی خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو خزمەتکردنی گشت هاووڵاتییانی عێراق، لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها پیرۆزبایی لە حاکم ئەلزاملی و شاخەوان عەبدوڵلا دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنیان بە جێگرانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە