مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شازادە دەچێس سۆفی، ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا کرد

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شازادە دەچێس سۆفی، ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا کرد

پەیامی کورد... مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شازادە دەچێس سۆفی، ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا کرد


ئەمڕۆ سێشەممە 23/5/2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێشوازیم لە خانمی شازادە دەچێس سۆفی، هاوسەری میر ئیدواردی دوکی ئەدنبەرەی برای خاوەنشکۆ شا چارلسی شای بەریتانیا کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێزان باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، ئاماژەمان بە پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا دا و سوپاسی بەردەوامیی هاریکاریی بەریتانیامان لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە ڕووبەڕوونەوەی تیرۆر کرد.

ئاماژەی بەوەش داوە: خاتوو سۆفی دەچێسی ئەدنبەرە، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی و ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان خستە ڕوو کە برەودانە بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و منداڵان و نەهێشتنی توندوتیژی بەرامبەریان، بەتایبەتی لەو ناوچانەی دووچاری شەڕ و نائارامی بوونەتەوە، لەوانە ئافرەتان و منداڵانی ئێزیدیی قوربانیانی دەستی تیرۆریستانی داعش. لەم بارەیەوە جەختمان لە پەرەپێدانی کولتووری ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و منداڵان کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان بە پەرەپێدانی بنەماکانی یەکسانیی جێندەری و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەك لە دژی ئافرەتان‌ دووپات کردەوە. هەروەها دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و باشرکردنی کوالیتی خوێندن و دەستەبەرکردنی خوێندن بۆ ئافرەتان و منداڵان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەمان بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە