پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی نەهاتوی هێزە ئەمنییەکان و چه‌ند پرسێكی دیكه سه‌ردانی به‌غدای كردووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
لای خۆیه‌وه پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: "چارەسەری ریشەیی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی نەهاتوی هێزە ئەمنییەکان و پرسی دوبارە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جوتیاران و چەند دۆسیەیەکی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەبن لەبەغدا".
ئه‌وه‌شی وتووه: "هەرێمی کوردستان نیەتی جدی و راستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و هەروەها پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان باوەڕی تەواوی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییە لەیەکەم رۆژی دەستبەکاربونی کابینەکەی لەم روانگەیەشەوە بۆ هەموو گفتوگۆیەکی بونیادنەرانە دەستپێشخەرین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە