ترەمپ خۆی بە ماندێلای سەردەمی نوێ ناو دەبات

ترەمپ خۆی بە ماندێلای سەردەمی نوێ ناو دەبات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، خۆی بە ماندێلای سەردەمی نوێ ناو دەبات .
 

بەھۆی ئەو تۆمەتانەی لەسەر چەند دۆسیەیەک ئاراستەی کراوە ، ترەمپ لە نوسێنێکدا لە تۆڕی تروس سۆشال ھێرشی کردۆتە سەر ئەو دادوەرەی سەرۆکایەتی دادگاییکردنەکەی دەکات و نوسیویەتی، ئەگەر ئەو دەجالە ئامانجی بێت بیخاتە زیندانەوە، ئەوا زۆر بە خۆشحاڵیەوە دەبێتە نیلسۆن ماندیلای سەردەمی نوێ و بە وتەی خۆی شەرەفێکی گەورە دەبێت بۆی .

ترەمپ ئەو دادوەرەی بە پێشێلکردنی دەستور و یاسا تۆمەتبار کردوە . ئەمەش توشی رەخنەی توندی کردەوە لەلایەن ھەڵمەتی بانگەشەی جۆ بایدنەوە بە خۆپەرست ناوبراوە.

ئەمە یەکەم جار نیە ترەمپ خۆی بە ماندێلا بەراورد بکات ، بەڵکو لە ٢٠٢٣شدا لە وتەیەکدا لەبەردەم لایەنگرەکانی ترەمپ خۆی بەو سەرۆکە ئازادیخوازەی باشوری ئەفریقا بەراورد کرد کە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا کۆتایی بە رژێمی رەگەزپەرستی ھێنا لە وڵاتەکەیدا دوای ئەوەی  ٢٧ ساڵی لە زیندان بەسەر برد .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە