پەیامی کورد ... ڕافائێل گەڕووسی سەفەری ئێران دەکات
ڕافائیل گەڕووسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانست و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی کە بڕیارە لە شاری ئێسفەهان بەڕێوەبچێت، گەشت بۆ ئێران دەکات.
بڕیارە ئەم کۆنفرانسە لە ١٧ تا ١٩ی گوڵان لە شاری ئێسفەهان بەڕێوە بچێت.
پێش ئەوەی بچێتە ئەم کۆنفرانسە، گەڕووسی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە تاران کۆدەبێتەوە و وتووێژ دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە