پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکیتی ئەورووپا دەکات
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (3ی تشرینی یهكهم/ ئۆکتۆبەری 2021) پێشوازی لە "ماری پارێ"، بەرپرسی ئۆفیسی یەکیتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکیتی ئەورووپا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
سەرۆکی حکوومەت، ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و کارکردن لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و ئەنجامدانی پڕۆژەی گرینگ و ستراتیژی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی.
بەرپرسی ئۆفیسی یەکیتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان، ئامادەیی یەکیتی ئەورووپا ی بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان دەربڕی.
هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و میکانیزمەکانی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە