بەرگی ۱۱ و ۱۲ی "فەرهەنگی زارەکیی موکریان" بڵاو کرایەوە

بەرگی ۱۱ و ۱۲ی "فەرهەنگی زارەکیی موکریان" بڵاو کرایەوە

پەیامی کورد... بەرگی ۱۱ و ۱۲ی "فەرهەنگی زارەکیی موکریان" بڵاو کرایەوە

بەرگی یازدەیەمی "فەرهەنگی زارەکیی موکریان" کە تایبەت بە پیتی "قاف"ە، ۸۸۲ لاپەڕەی "وەزیری"یە.

دکتۆر "ئەحمەد محەممەد پوور" مامۆستای بواری "مرۆڤناسی و کۆمەڵناسیی زانکۆی ماساچۆسێت، ئەمهێرست" دەڵێت: "لەگەڵ ئەوەی کە ژمارەیەک فەرهەنگی وشە و وشەدانی زۆر لە زمان و ئەدەبیاتی کوردیدا نووسراون، فەرهەنگی زارەکیی سەلاح پایانیانی هەندێک تایبەتمەندیی کەم وێنەی هەیە کە کردوویەتی بە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی لە مێژووی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان".

بەرگی دوازدەیەم کە تایبەت بە پیتی "کاف"ە ۱۳۳۴ لاپەڕەی "وەزیری"یە.

دکتۆر "کەماڵ سلێمانی" مامۆستای مێژووی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بەشێک لە پێشەکییە تێروتەسەلەکەیدا دەڵێت: "فەرهەنگی زارەکیی موکریان ئەرشیفێکی زمانیی نەتەوەیی و ئینسایکلۆپیدیای ئەدەبی زمانی کوردییە. فەرهەنگی زارەکیی موکریان بەبایەخترین خەڵاتی مێژووییە کە تا ئێستا بە زمانی کوردی پێشکەش کراوە و گەورەترین فەرهەنگی نەتەوەییە کە تا ئێستا کوردستان بە خۆیەوە بینیویەتی".

"فەرهەنگی زارەکیی موکریان" لە ڕاستیدا قەڵایەکی لەبن نەهاتوو و مێژوویی دروست کردووە و یەکێک لە بزێوترین پارێزەرانی زمان و ئەدەبی کوردییە کە ئەم زمانە بۆ هەمیشە لە با و باران دەپارێزێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە