نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووکشەممە ٣١ی ٠٨ی ٢٠٢٠ بە هۆی هەوڵی زۆری ووڵاتانی جیهان و ئەو رێکارانەی کە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت و پاڵپشتیکردن لە کەرتی ئابووری ووڵاتەکانیان دەیدەن، نرخی نەوت تا ڕادەیەک جێگیربووە، بەڵام نەتوانراوە بگەێندرێتەوە ئاستی پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-١٩.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٢٨ سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە ٠.٦%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە ٤٦.٠٩ دۆلار فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ١٨ سەنت دابەزی و  لە دوایین مامەڵەدا بە ٤٣.١٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش نرخەکەی بەڕێژەی ٠.٤% کەمیکردوە.

بە بڕوای ئابووریناسان، دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی لە ئێستادا پاڵپشتییەکی گەورەی نرخی نەوتە، کە تا ئێستا بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا هەڕەشەی کەمبونەوەی خواستی لەسەرە.

لەوبارەیەوە مایک تەران، شیکەرەوەی ئابووری لە کۆمپانیای ئاڕ بی سی کەپیتاڵ رایگەیاند، "کەمبوونەوەی نرخی دۆلار نەک هەر تەنها کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو نابێت، بەڵکوو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەشی، چوونکە بەکارهێنانی ووزە هۆکارێی سەرەکییە بۆ جووڵانی بازارە ئابوورییەکان و گەشەسەندنی".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە