پەیامی کورد ... کۆرۆنا هەناسە لە پارێزگای " سنە " هەڵدەچنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی جوون بە پێی زانیارییەکان لە پارێزگای " سنە " بە پێی ئاماری فەرمی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١١ کەس بە هۆی پەتای کۆرۆناوە گیانی لە دەس داوە بەڵام بە ووتەی کادیرانی پزیشکی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە ڕێژەی قوربانیان ٣٥ کەس بووە و هەر بنەمالەیەک یەک یا چەن کەسی تووشی کۆرۆنا بوون و زۆربەی تووشبوان بە هۆی نەبوونی تەختی بەتاڵەوە ڕەوانە ماڵ کراونەتەوە
بە پێی قسەی شایەتحاڵەکان لە گۆرستانی بەهشتی محەممەدی مردووەکان بە کۆمەڵ لە خاک ئەنێژن و دۆخی شار و نەخۆشخانەکان زۆر مەترسیدارە، تەنانەت دۆخی ژووری ICU نەخۆشخانەکان بە شێووەیەکە کە ئامێری هەناسەدان لە ژووری بە ساڵاچوون بۆ گەنجەگان ئەکێشنەوە
هەناسەی شاری سنە کەوتووە ژمارە لێدان و ئەم مانگەیان بە مانگی ماتەمینی شاری سنە ناو بردووە و دەبێت شار بە تەواوی قەرەنتینە بکرێت و بەرگیری لە کارەساتێکی مڕۆیی گەورە بکرێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە