لە سۆران ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە خەلکەوە و 4 کەس بوونە قوربانی، سێ كه‌س گیان له‌ده‌ست دا و منداڵكیش به سه‌ختى بریندار بوو.
دوێنێ شەو كاتژمیر 22:30 له ئه‌نجامی رووداوێكى هاتوو چۆ له نێوان رێگای سۆران - جوندیان 4 هاوڵاتی قه‌زای مێرگه‌سۆر بوونه قوربانی له ناویاندا 3 ئافره‌ت گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و منداڵێكیش به سه‌ختی بریندارده‌بێت
له‌وباره‌یه‌وه عوسمان محمد به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی سۆران راگه‌یاند مێردمنداڵیك كه ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌و به پێی یاسا مافی لێخورینی نیه ، ئۆتۆمبێلی ماڵه‌وه‌ی بردووه‌و به هۆی تیژلێخوڕینهوه له رێگای سوران - جوندیان خۆی كێشاوه به 3 ئافره‌ت و منداڵێك و له ئه‌نجامدا 3 ئافره‌ته‌كه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و منداڵه‌كه‌ش به سه‌ختی بریندار ده‌بێت ، وێرای ئه‌وه‌ى شوفێره‌كه خۆی ده‌كێشێت به 2 ئۆتۆمبێلى دیكه له جۆری (ئه‌له‌نترا و بیكاشۆ) و زیانێكی زۆری ماددیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت هاوكات ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆشى زیانی زۆرى پێ ده‌گات كه له جۆری (كیا)یه
ناوی قوربانییه‌كان (دیوان سوارعهدۆ، ئیلهام عه‌زیز حوسێن، سوهام عه‌زیز حوسێن)
برینداره‌كه ناوى ( سه‌ما سه‌نار ) كه بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر كراوه
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و رووداوه رائید هاوار ئه‌رگوشى ووته‌بێژى پۆلیسى قه‌زاى سۆران رایگه‌یاند :ئەمشەو کاتژمێر 22:30 لە سەر رێگای ناوبازاری سۆران- جوندیان ئۆتومبێلێک کە لە لایەن شوفێرێکی نەوجەوان بەناوی ( ئ . س . ک) تەمەن 16 ساڵ لێدەخورا خۆی بە 3 ئافرەت و مندالێک دا کێشا وه کەبەمەستی کات بەسەر بردن هاتبوونە دەرەوە لە ئەنجام سێ ئافرەتەکە بەناوەکانی (دیوان سوارعدۆ) وە (الهام عزیز حسێن) وە ( سوهام عزیز حسێن) گیانیان لە دەست دا کە دایک و کچن وە مندالەکە بەناوی ( سەما سنار) بەسەختی بریندار بوو.
شۆفێری ناوبراو دەستگیرکراو تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراو پەراوی لێکۆلینەوە بۆ روداوەکە

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە