پەیامی کورد ... بۆنی شەڕێکی گەورە دێت
لە هەواڵێکدا الحدث ڕایگەیاند : بە شێوەیەکی باوەڕنەکراو باڵەفڕێکی بێ هەژماری جۆری ئاپاچی لە ناو خاکی عێراق هەواڵ لە ڕوودانی ئۆپراسینێکی بەرفراوان دەدات .
سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئەمریکا و عێڕاق هەواڵ لە ئەگەری دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی هێزەکانی ئەمریکا دەدات بە ناوی " سەرهەڵدانی ڕووناکی " طلوع نور لە دژی میلیشیا سەربازییە شیعەکانی سەر ئێران لە ناو خاکی عێراق .
هەروەها الحدث رایگەیاندووە : ووتەبێژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ووتوویەتی باشتر وایە خەڵک لە بنکە و ناوەندەکانی سەربازی دوور بکەونەوە .
عەبدۆڵڵا غازی سەردەبیری القبس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی : ئەمریکا تا ٧٢ کاتژمێری داهاتوو ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان لە دژی هێزەکانی مقاومە " تێرۆریستان " لە ناو خاکی عێراق دا ئەنجام دەدات .
الحدث هەروەها دەڵێ لە کاتی شەڕی ئەمریکا و عێڕاق دوای هێرش کردن بۆ سەر کوەیت تاکوو ئێستا هیچ کات بەم شێوەیە و بەم بەرفراوانییە باڵەفڕی ئاپاچی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە سەر شاری بەغدا و عێراقدا وێنەی نەبووە .
هەروەها ئەمریکا سیستەمی پاترییۆتی سەربازی لە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان و عین الاسد لە ئەنبار جێگیر کردووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە