ڕاگەێندراوی فەرمی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق سەبارەت بە دەست بەسەر کردنی ئەندامانی حزبۆڵلای سەر ئێران لە بەغدا

ڕاگەێندراوی فەرمی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق سەبارەت بە دەست بەسەر کردنی ئەندامانی حزبۆڵلای سەر ئێران لە بەغدا

پەیامی کورد     ...   ڕاگەێندراوی فەرمی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق سەبارەت بە دەست بەسەر کردنی ئەندامانی حزبۆڵلای سەر ئێران لە بەغدا

فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بە ڕاگەێندراوێكی فەرمی ووردەكاری هێرشەكەی شەوی رابردوو و دەستگیركردنی ژمارەیەك لە بەشداربوانی هێرشە موشەكییەكانی ناوچەی سەوز لە بەغدا بڵاودەكاتەوە.

راگەێندراوەكە لە شەش خاڵ پێكدێت تایبەت بە هەنگاوەكانی دەستگیركردنی ژمارەیەك چەكدار و بەرپرس لە ئاراستەكردنی مووشەكەكانی ئەمدواییانە بۆ سەر چەندین ناوچەی ناوەندی بەغدا-ی پایتەخت، لەگەڵ روونكردنەوەیەك لە كۆتاییدا.

دەقی راگەێندراوەكە:

گەلی سەربەرزی عێراقی ماوەی چەند ساڵی رابردو سەرقاڵبون بە ھێرشی ناراستەوخۆ بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی دەوڵەت و سەربازگە و باڵیۆزخانەكانی ووڵاتان، ئەو دۆخەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی درووستكردبوو و بوبو بە بابەت لەسەر ئاستە باڵاكانیش.

بەئامانجی ڕوونكردنەوەی راستییەكان بۆ گەلی عێراق و ڕای گشتی پەیوەست بەم بابەتە و گەشەسەندنەكانی روداوەكەی 26 لەسەر 25ی حوزەیرانی رایدەگەێنین :

1.زانیاری وورد و درووستی هەواڵگری لەسەر ئەو كەسانەی پێشار ناوچەی سەوز و فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایان بەئامانجگرتوە لەرێگەی هێرشی ناڕاستەوخۆ و چەندین جار، كۆكراوەتەوە.

2.هێزە ئەمنییەكان چەندین نیازی دیكەی بەئامانجگرتن و هێرشی نوێ و بۆردومانكردنی شوێنە حكومییەكانی ناوچەی سەوزی لەلایەن ئەو كەسانەوە بۆ ئاشكرابوە.

3.شوێن و پێگەی ئەو كەس و گروپانەی ئەنجامدەری هێرش و مووشەكبارانەكان بون لەرێگەی هەواڵگرییەوە دەستنیشانكرا، نووسراو و فەرمانی تایبەتیش بە دەستگیركردنیان ئامادەكرا لەلایەن دادگای عێراقی و بەگوێرەی یاسای رووبەڕووبوونەوەی تێرۆر.

4.هێزی رووبەڕووبوونەوەی تێرۆر راسپێردرا بە جێبەجێكردنی ئەركەكە و دەستگیركردنیان بەهۆكاری ئەنجامدانی تێرۆر دژ بە پێگەكانی دەوڵەت، بەگوێرەی پسپۆڕی، هێزەكانی رووبەڕووبوونەوەی تێرۆر ئەركەكەیان جێبەجێكرد بە دەستگیركردنی 14 تۆمەتبار، كە گروپێكی تەواو بوون و كەرەستەكانی هێرشەكان.

5.دوای دوای كۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنەكە، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی تایبەت پێكهێنرا بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان، دەستگیركراوەكانیش لە شوێنی تایبەت هێڵرانەوە تا كۆتایی لێكۆڵینەوە و دۆسیەكەیان رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كرا.

6. دوای كۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنەكە، چەندین لایەنی چەكدار بە ئۆتۆمبێلی حكوومی و بێ وەرگرتنی رەزامەندی فەرمی بەرەو پێگە و بنكەكانی ناوچەی سەوز و دەورووبەری جوڵان و نزیكبونەوە لە یەكێك لە بارەگاكانی هێزی رووبەڕوبوونەوەی تێرۆر لەناو ناوچەی سەوز، سنووریان بەزاند، ئەو لایەنانە نایانەوێت بەشێك بن لە  هێزی ئەمنیی دەوڵەت و پابەندبوون پێی، بەڵكو هەوڵدەدەن لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بمێننەوە كە هێزێكی دەستووری و یاساییە.

لە كۆتاییدا راگەێندراوەكەدا هاتوە "ئێمە لەكاتێكدا جەختدەكەینەوە لەسەر مەترسیداربوونی ئەو هەڵسوكەوتە و بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ووڵات و سیستەمە سیاسییە دیموكراسییەكەی دایدەنێین، رایدەگەێنین ئەو لایەنانە توانا و هێزی دەوڵەتیان بۆ خیان بەكارهێناوە، ئەوەش رێگەپێدراو نییە ئەگەر لەژێر هەر باڵ و لایەنێكدا بێت.

جەختیشكراوەتەوە لەسەر پێداگریكردنی ئەم هەنگاوە، لە دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش بۆ گەلی عێراق و رادەستكردنی بابەتەكە بۆ دەسڵاتی دادوەری و تایبەت بەو دۆسیەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە