پەیامی کورد … ئەمڕۆ پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب دەكرێتەوە
وابڕیارە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بكرێتەوە و ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-11-2021 سێهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بە بەشداری دەیان ناوەندی بڵاوکراوەی ناوخۆیی و عەرەبی و بیانیی دەكرێتەوە و بۆماوەی 10 ڕۆژ و تاوەكو بەرواری 27-11-2021 بەردەوام دەبێت.
جێگەی باسە، لە پێشانگاكەدا سەدان هەزار كتێب لە بوارە جیاوازەكان و لە وڵاتانی جیاوازەوە بۆ خوێنەران نمایش دەكرێن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ساڵانه له پارێزگای هه‌ولێر پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ كتێب ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه چەند ساڵێكە نه‌توانراوە پێشانگاكه به ڕووی خوێنه‌راندا بكرێته‌وه، له پارێزگای سلێمانیش بۆ سێهەم ساڵه پێشانگاكه ده‌كرێته‌وه كه كۆمپانیای (ئه‌تڵه‌س ئه‌صیل) سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە