پەیامی کورد ... گومانی حزبۆڵڵای عێڕاق لە جمووجوڵەکانی ئەمریکا و هەڕەشەی هێرش کردن بۆ سەر سەربازانی ئەمریکا دەکەن
حزبوڵڵای عیراق گومانی لە چۆڵكردنی ژمارەیەك بنكەی سەربازی لەلایەن ئەمریكاوە هەیە و هەڕەشەی ئەوە دەكات ئەگەر بە تەواوی عیراق جێنەهێڵن، ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
موحەمەد مۆحیی وتەبێژی كەتیبەكانی حزبوڵڵای عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی رایگەیاندووە، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە چەند بنكەیەكی سەربازی بە كشانەوەیەكی ڕاستەقینەی ئەمریكا لە عیراق هەژمارناكرێت و تەنها دووبارە بڵاوكردنەوەی هێزەكانیانە و گەڕانە بەدوای شوێنێكی ئارامدا، بەتایبەت دوای ئەوەی لەلایەن چەند گروپێكی عیراقییەوە گورزی بەهێزیان لێدرا.
مۆحیی لە پەیامێکدا هەڕەشەی بەردەوامبوونی هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكای كرد لەهەر كوێیەك بن، چوونكە پێیان وایە "جووڵەكانی ئەمریكا لە عیراق دوژمنكارانەن و بوونیان لە ووڵاتەكەدا نایاساییە.
موحەمەد مۆحیی ئەمریكاشی لە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی كودەتای سەربازی دژی پڕۆسەی سیاسی عیراق، یان هەوڵدان بۆ كوشتنی سەركردەكانی حەشدی شەعبی، ئاگاداركردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە