دوانیوەڕۆی دوێنێ دوشەممە هێزێکی تایبەتی دژە تیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەیشتنە شاری کەرکوک و بەپێی زانیاریەکانیش بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاهەنگەکانی ڕاپەڕین و نەورۆز لە شارەکە دەبن.
بەپێی زانیاریەکان لەدوانیوەڕۆیی دوێنێوە هێزێکی دژە تیرۆری یەکێتی بە نزیکی ٣٠ هەمەر و پاچەر و بەسەرپەرشتیی و ئامادەبوونی لاهور شێخ جەنگیی، چوونەتە شاری کەرکوک ولە ئێستاشدا لە نێو مەکتەبی سیاسی یەکێتی جێگیربوون.
بەپێی چەندە وینەیەکیش کە هەژمارەکانی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بڵاویانکردووەتەوە لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و ئاسۆ مامەند، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی کۆبونەتەوە.
چاوەڕوانیش دەکرێت هاتنی ئەو هێزانە بۆ مەبەستی سەرەکیان پاراستنی ئاهەنگەکانی یادی راپەڕین و نەورۆزە و سەردانی گەڕەکە کوردیەکان دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە