مەسرور بارزانی دامودەزگاکانی حکوومەتی بۆ بەهاناوەچوونی زیان لێکەوتوانی بوومەلەرزە ڕاسپارد

مەسرور بارزانی دامودەزگاکانی حکوومەتی بۆ بەهاناوەچوونی زیان لێکەوتوانی بوومەلەرزە ڕاسپارد

پەیامی کورد... مەسرور بارزانی دامودەزگاکانی حکوومەتی بۆ بەهاناوەچوونی زیان لێکەوتوانی بوومەلەرزە ڕاسپارد

ئەمڕۆ دووشەممە 6/2/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا ڕایگەیاند، دامودەزگاکانی حکوومەتی بۆ بەهاناوەچوونی زیان لێکەوتوانی بوومەلەرزە ڕاسپاردووە.

لە تویتەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە: بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیان لێکەوتوانی بوومەلەرزە، دامودەزگاکانی حکوومەت، وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازیی بارزانیم ڕاسپاردوون هاوئاهەنگی له‌گه‌ڵ مانگی سوور بکەن لە هەوڵەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سووریا.''

مەسرور بارزانی لە تویتەکەیدا ئاماژەی داوە: '' بۆ ئەم مەبەستە تا ئێستا سێ تیمی فریاگوزاری و 25 ئەمبوڵانس ئامادەن.''

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە