ڕێکەوتنە گرینگەکەی نێوان هەرێم و بەغدا لەم کاتەدا دەکەوێتە واری جێبەجێ کردنەوە

ڕێکەوتنە گرینگەکەی نێوان هەرێم و بەغدا لەم کاتەدا دەکەوێتە واری جێبەجێ کردنەوە

پەیامی کورد      ...    ڕێکەوتنە گرینگەکەی نێوان هەرێم و بەغدا لەم کاتەدا دەکەوێتە واری جێبەجێ کردنەوە

سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند ، ھەرێم و بەغدا لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنەگال رێککەوتوون و بەپێی دەستوور و ماددەی ١٤٠رێککەوتنەکە کراوە، کە بڕیارە ئەم ھەفتەیە رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، ئەمەش ئێزدییەکانی زۆر دڵخۆش کردووە، بە تایبەت کە دەبینن حکوومەتی ھەرێم دەگەڕێتەوە بۆ شەنگال.

سەیدۆ چەتۆ، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند : ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەوتوون کە ئیدارە و ئەمنیەتی شەنگال بە ھاوبەشی بەڕێوە ببردرێت و ھێزێکی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپا شەنگال بەڕێوە دەبەن و حەشدی شەعبی دەچێتە دەرەوەی شاری شەنگال و لەوێ نامێنێت.

سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ووتیشی، رێککەوتنەکە کۆنکرێتییە و بەپێی دەستوور و ماددەی ١٤٠کراوە، کە پێویستە ئەو ناوچانە بە ھاوبەشی بەڕێوە ببردرێن، ئەمەش وای کردووە ئێزدییەکان بە گەڕانەوەی حکوومەتی ھەرێم و پێشمەرگە زۆر دڵخۆش بن و، ھەر لەم ھەفتەیەشدا رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت و قایمقامێک بە رەزامەندیی ھەردوولا بۆ شەنگال دیاری دەکرێت.

چەتۆ دەشڵێ، ھەموو لایەک ئەو رێککەوتنەیان پێ باشە، چوونکە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش پیرۆزبایی رێککەوتنەکەیان کردووە و ووڵاتانیش بە تایبەت ئەمریکا، زۆری پێ خۆشە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە