پەیامی کورد … هێرشی هاوپەیمانی عەرەبی بۆ سەر بنکەکانی حوسییەکانی یەمەن
ھاوپەیمانیی عەرەبی بە رابەرایەتی سعودیە بڵاوی کردەوە، هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر حوسیەکان و لە ئەنجامدا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی چەکدار و بەلەمێکی بۆبڕێژکراوی تێکشکاندووە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سعوودیە، هێزەکانی ھاوپەیمانیی عەرەبی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، هەشت هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی حوسییەکان لە پارێزگای مەئریب و، لە ئاکامدا ٩٠میلیشیای حووسی لەچالاکی خراون.
لەو هێرشە ئاسمانییانەدا کەمپێکی سەربازیی و هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی کراونەتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە، حوسیەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە کە دوێنێ سێشەممە (18) هێرشی ئاسمانیی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانییەوە کراوەتە سەر شاری مەئریب.
ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانێکی چەکداری حوسیەکانیان خستوەتە خوارەوە کە لە سەنعاوە رەوانە کراوە و مەبەست لێی کردنە ئامانجی هاوڵاتیانی مەدەنی بووە.
هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە باشووری دەریای سوور بەلەمێکی بۆبڕێژکراوی حووسیەکان تێکشکێندراوە.
لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی سعوودیە بڵاوی کردەوە "میلیشیا تیرۆریستیەکانی حوسی لە شاری حودیدەوە بەلەمێکی بۆمبڕێژکراویان رەوانە کردووە بۆ بەمەبەستی ئەنجامدانی کردەیەکی تیرۆریستیی".
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە حوسیەکان بەردەوامن لەسەر دروستکردنی مەترسی و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و گەڕانی ئازادی نێودەوڵەتی لە دەریاکاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە