برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری کرماشان

برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری کرماشان

پەیامی کورد... برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری کرماشان

سێ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی و پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بریندار کران.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئەپریلی ٢٠٢٢٠، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا سێ کۆڵبەر بریندار بوون.

تا ئێستا ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی ئاکۆ خودامورادی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و ڕوون بووەتەوە کە ٢٧ پارچە ساچمەی بەر کەوتووە و دوو کۆڵبەری دیکە لە خەڵکی سەلاسی باوەجانی و پاوەن بوون ناسنامەیان نەزانراوە.

ئەم سێ کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەری گوازراونەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە