کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوه

کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوه

پەیامی کورد... کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوه

کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی سەفەر سوبحانی خەڵکی گوندی دوریسانی پاوە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

تەرمی سەفەر سوبحانی کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.

سەفەر سوبحانی سەرەتای مانگی ئەپریلی ئەمساڵ پۆستێکی ناڕەزایەتی لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی بە نیسبەت داخستنی سنوورەکان بڵاو کردبووە و تێیدا نووسیبووی: “هیوادارم ئەم کێشە نانەوانەتان بە لاوە بنێن هەتا خەڵک لە سەر خوانەکانیان نانیان هەبێت”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە