پەیامی کورد ... داگیرکرانی ناوچەیەکی گرینگی قەرەباغ لەلاین ئازەربایجانەوە
سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان داگیركردنی شارێكی ستراتیژیی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و وتی كه ئه‌و شاره له مه‌یدانی جه‌نگدا كۆنتڕۆڵ كراوه.
ئیلهام عه‌لیێڤ، سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٨ی تەشرینی دووەم رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری (سوشا)ی ستراتیژیدا گرتووه كه به دڵی ناوچه‌ی ناگۆرنی قه‌ره‌باغی كێشه‌له‌سه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان داده‌نرێت.
عه‌لیێڤ وتی كه ئێستا ئاڵای ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر ئه‌و شاره ده‌شه‌كێته‌وه كه ماوه‌ی ٢٨ ساڵه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌رمه‌نستاندایه.
سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان وتیشی كه گفتوگۆكان سوودیان نه‌بووه و داگیركردنی ئه‌و شاره له مه‌یدانی جه‌نگدا بووه، ئاشكراشیكرد كه له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له چه‌ند مانگی رابردوودا زیاتر له ٢٠٠ شوێن و ناوچه‌ی قه‌ره‌باغیان داگیر كردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە