پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا کەشتی فڕۆکە هەلگری خۆی بۆ یارمەتیدانی لۆبنان بەڕێکرد .
وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە کەشتی فڕۆکە هەلگری خۆی کە هەڵگری باڵەفڕی فەڕەنساویە و نەخۆشخانەیەکی تێدایە ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ یارمەتیدانی لۆبنان بەڕێدەکەوێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی کە کەشتی ئەم ووڵاتە ئەمڕۆ بەرەو لۆبنان دەکەوێتە ڕی .
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا کەشتی هەڵگری باڵەفڕیگەلی ئاسمانی - دەریایی " تۆنەر " کە نەخۆشخانەیەکی تێدایە ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەندەری توولوونەوە بەرەو بەیرووت بەڕێدەکەوێت .
پێشتر وەزارەتی بەرگری فەرەنسا ڕایگەیاندبوو کە لەم کەشتییەدا تیمێکی ئەندازیاری لەگەل ٢٠٠ تەن ئارد و کەلو پەلی شیرەمەنی و خواردنی منداڵان و هەروەها ١٣٤ تەن جیرەی خواردەمەنی و ٧٥٠٠ لیترە ئاو و کەل و پەلی بینا دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە