مەترسییەک ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەکاتەوە

مەترسییەک ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەکاتەوە

پەیامی کورد... مەترسییەک ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد و رێگەکانی کەمکردنەوەی بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 18 تەمموزی 2023 ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە شاری نیویۆرک کۆدەبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر کاریگەرییەکانی زیرەکی دەستکرد لەسەر ئاسایش و ئاشتیی جیهان دەکرێت.

زۆرینەی وڵاتانی جیهان لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رێگەکانی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تەکنەلۆجیای زیرەکی دەستکرد دەکەن، کە پێشبینی ئەوە دەکرێت کاریگەری لەسەر پێکهاتەی ئابووری جیهان و گۆڕینی شانۆی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکرێت.

لەناو ئەو وڵاتانەدا بەریتانیا لە پلەی یەکەمدا دێت کە ئێستا سەرۆکایەتی ئەم خولەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات و هەوڵدەدات رۆڵی دیار لە رێکخستنی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بگێڕێت.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش جیمس کلیڤرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەرۆکایەتی دەکات.

پێشتر ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشنیاری کردبوو دەستەیەکی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ بۆ زیرەکی دەستکرد دابمەزرێت هاوشێوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە