بە شێوازێکی جیاوازتر لە ڕوووسیا پشکنینی کۆرۆنا دەکرێت

بە شێوازێکی جیاوازتر لە ڕوووسیا پشکنینی کۆرۆنا دەکرێت

پەیامی کورد     ...     بە شێوازێکی جیاوازتر لە ڕوووسیا پشکنینی کۆرۆنا دەکرێت .

كۆمپانیایەكی ڕووسی پرۆسەیەكی نوێی لە پشكنینی ڤیرووسی كۆرۆنا راگەیاند و بە شێوەیەكی فەرمی پشكنینەكە پەسەندكرا.كۆمپانیای DNA Technology ڕووسی، كە ماڵپەڕی فەرمی خۆی پشكنینێكی نوێی بۆ دەستنیشانكردنی كۆرۆنا راگەیاند و لە راگەێندراوەكە ئەو پشكنینە نوێیە بەپێی پێوەرەكانی هەردوو رێكخراوی تەندرووستی جیهانی و رووسیا پەسەندكراوە.

ئەو كۆمپانیایە ئاماژەی بەوەشكردوە، لەمڕۆ هەینییەوە دەستدەكات بە بەرهەمهێنانی ٢٠٠ تا ٤٠٠ دانە لەو تێستی پشكنینە بە شێوەیەكی رۆژانە، هەنگاوی دواتریش رۆژانە بەرهەمهێنانی ١٠٠٠ دانە دەبێت.
هاوكات بەمەبەستی ئەزمونكردن، ٩٦ ئامێری پشكنینی دروستكراوە و دواتریش ١٠٠ دانەی دیكە بەرهەمهێنراوە، كە دەكرێت ١٠٠ هەزار توێژینەوەیان لەسەر ئەنجامبدرێت.
كۆمپانیا ڕووسییەكە لە بواری تەكنەلۆژیای بۆماوەیی خانەكاندا كاردەكات، كە تاكە كۆمپانیای ناوخۆیی ڕووسیایە بەتەواوی خۆی بۆ ئەو بوارە تەرخانكردبێت، بە مەبەستی گەیشتن بە دەرمانی كۆرۆناش بەردەوامە لە توێژینەوەكانی تایبەت بە زانیارییە بۆماوەییەكانی ئەو ڤیرووسە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە