پەیامی کورد ... هیدایەت عەبدۆڵلاپوور لە سێدارە دراوە " بڕۆن لە گۆڕستان بە دوایدا بگەڕێن "
ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی پارێزگای ئورمیە ڕایگەیاندووە هیدایەت عەبدوڵڵاپوور لە سێدارە دراوە
بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی بەندیخانەی ئورمیە دوای تێپەڕینی یەک مانگ لە گواستنەوەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی کورد بۆ شوێنێکی نادیار، بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو لە سێدارە دراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (١٠ی جوونی ٢٠٢٠) بنەماڵەی هیدایەت عەبدۆڵڵاپوور سەردانی بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی پارێزگای ئورمیەی کردووە و لەوێ پێیان ڕاگەیاندووە کە کوڕەکەتان ٢٠ ڕۆژ لەوە پێش بە ئامادەبوونی بنەماڵەی کوژراوەکانی تێکهەڵچوونەکەی گوندی قەرەسەقەل لە سێدارە دراوە.
ڕاگەیەناندنی هەواڵی لەسێدارە دانی هیدایەت عەبدووڵڵاپوور بە بنەماڵەکەی لە کاتێکدایە کە تەنانەت پارێزەرەکەشی ئاگادار نەبووە.
پێشتر بنەماڵەی ئەو بەندکراوە سیاسییە سەردانی دادگای شۆڕشی ئورمیەیان کردووە، داواکاری گشتی ئورمیە لەوێ نەبووە و جێگرەکەی بە شێوەیەکی ناشایست و بێڕێزانە بە هاوژینی هیدایەت عەبدوڵڵاپووری ڕاگەیاندووە: “مادام کە ئیدارەی ئیتلاعات ووڵامتان ناداتەوە، کەواتە بڕۆن لە گۆڕستان بەدوایدا بگەڕێن.”
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە