پەیامی کورد ... دوو ژن خەڵاتی نۆبێلی کیمیایان بردەوە
دوو ژن لە ئەمریکا و فەرانسا وەک براوەی خەڵاتی نۆبێل لە بەشی "شیمی" دیاری کران و خەڵاتەکەیان پێدرا.
خەڵاتی نۆبێل بە شێوەی هاوبەش بە "جێنیفێر دوودنا" بیرمەندی ٥٦ ساڵە و خڵکی ئەمریکا و "ئیمنۆئێل شارپانتیە" بیرمەندی ٥١ ساڵەی خەڵکی فەڕانسەوی درا.
ئەو خەڵاتە بەهۆی دۆزینەوەی ڕێگای ناسراو بە "مقەستی مۆلۆکوولی" (قیچی مولکولی) کە بۆ "ئیسلاحی ژێن" ناسراو بە (٩CRISPR-cas) بەکار دێت؛ بەو دوو ژنە دراوە.
لە ماوەی ١١٩ ساڵی ڕابردوودا ئەوە چوارەمین جارە کە خەڵاتی نۆبێل بە ژنان دەبەخشرێت.
"کلێس گوستافسۆن" سەرۆکی کۆمیتەی کیمیای نۆبێل وتوویەتی، ئەو ڕێگایەی ئەو دوو ژنە لە بواری "مقەستی مۆلۆکوولی" دۆزیویانەتەوە، خزمەتێکی زۆر بە ژیان دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە