شەورای ئەورووپا : مرۆڤایەتی لە دوای کۆرۆنا لە مەترسییەکی گەورەدایە

شەورای ئەورووپا : مرۆڤایەتی لە دوای کۆرۆنا لە مەترسییەکی گەورەدایە

پەیامی کورد    ...    شەورای ئەورووپا : مرۆڤایەتی لە دوای کۆرۆنا لە مەترسییەکی گەورەدایە

کارناسانی شەورای ئەورووپا لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم هۆشدارییان داوە کە لە دوای ڤیرووسی کۆرۆنا مرۆڤایەتی لە مەترسی هێرشی چەکگەلی بیۆلۆژیکی دا دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە دۆیچێڤێلە ، بە پشت بەستن بە بیروڕای کارناسانی شەورای ئەورووپا لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم ، مرۆڤایەتی لەوانەیە لە دوای گشتگیر بوونی ڤیرووسی کۆرۆنا لەگەڵ مەترسی بەکار هێنانی چەکگەلی بیۆلۆژیکی لە لایەن تووندڕەوەکانەوە بەرەوڕوو ببێتەوە

لەم ڕاپۆرتەدا جەخت کراوەتەوە کە ئەم نەخۆشییە گشتگیرە ناتەوانی کۆمەڵگای مۆدێڕن لە بەرامبەر ڤیرووسەکانەوە نیشان دەدات . هەر بەم هۆکارەوە بەکار هێنان و کەڵک وەرگرتن لە چەکگەلی بیۆلۆژیکی بە ڕای گرووپگەلی تووندڕەو وەکوو ستراتیژییەکی کاریگەرتر لە شێوەگەلی سوننەتی دەبێت . دیار و ڕوونە کە هەندیک لە ڕادیکاڵەکان پێشتر ئەزموونی بە کار هێنانی چەکگەلێکی لەم شێوەیەیان هەبووە . کارناسان بە گوێرەی زیادبوونی مەترسی ئەم هەڕەشەیە هۆشداری دەدەن و لەو باوەڕەدان کە هەموو ووڵاتانی شەورای ئەورووپا دەبێ بە شێوەی هاوبەش ڕێکارێکی پێویست لە دەستووری کاری خۆیاندا بگرنە بەر .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە