کۆمپانیای ئەدۆب وێنەی هونەرمەندێکی کورد کڕییەوە

کۆمپانیای ئەدۆب وێنەی هونەرمەندێکی کورد کڕییەوە

پەیامی کورد... کۆمپانیای ئەدۆب وێنەی هونەرمەندێکی کورد کڕییەوە

وێنەی هونەرمەندێکی کورد له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئەدۆب پریمیێر پڕۆ كڕدرایه‌وه‌.

کەیوان شەعبان هونەرمەند و دیزاینەرێکی 24 ساڵی کوردە و خەڵکی ئاکرێیە، لە تەمەنی 13 ساڵییەوە دەستی بە هونەری فۆتۆگرافی کردووە و ئێستا لە پۆڵەند دەژی.

كه‌یوان شه‌عبان، له‌ په‌یجی فه‌رمی خۆی نوسیویه‌تی "کارکردن لەگەڵ ئەدۆب ئەزموونێکی باوەڕپێنەکراوە و خەونێکە و هاتووەتە دی".

هەروەها ده‌ڵێت " شەرەفمەندم کە هەڵبژێردراوم بۆ دروستکردنی کارێکی هونەری کە ملیۆنان کەسی لێهاتوو و داهێنەر لە سەرانسەری جیهاندا دەیبینن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە