پەیامی کورد .... خۆکوشتنی کچێکی ١٧ ساڵە لە سەقز
لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی مێرمندال کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە. ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، کچێکی خەڵکی شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شوناسی ئەو کچە لاوە"پەریا عابیدی" کچی مستەفا ڕاگەیاندراوە.
ئەو کچە لاوە کە قوتابی پۆلی ١٢ بووە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە