پەیامی کورد... نەتەوەیەكگرتوەكان داوا دەكات كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ توركیاو سوریا خێراتر بكرێت
نەتەوەیەكگرتوەكان داوا لە وڵاتانی ئەندامی رێكخراوەكە دەكات ئەو هەڵمەتەی دوای بومەلەرزەكان بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ توركیاو سوریا دەستیان پێ كردوە خێراتر بكرێت.
ستیڤان دوجاریك وتەبێژی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان باسی لە بومەلەرزەكەی شارۆچكەی دەفنەی سەربە پارێزگای هاتای كردو رایگەیاند: قورسە بڵێین زۆر رازین لە هەوڵەكانی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ توركیاو سوریا، چونكە بەشێوەیەكی زۆر خێراتر پێویستمان بە پارەی زۆر زیاتر هەیە.
دوجاریك سوپاسی ئەو وڵاتانەشی كرد كە هاوكارییان پێشكەش كردوەو وتی: ژیانی مرۆڤ لەژێر مەترسیدایە هەر بۆیە پێویستە هاوكارییەكان خێراتر بكرێن و ژمارەی كارمەندانی نەتەوە یەكگرتوەكانیش لەناوچەكە زیادیكردوە زیاتر رۆڵی رێكخەر دەگێڕن.
پێشتریش ئەنتۆنیۆ گوتێرێس رایگەیاندبو: نەتەوە یەكگرتوەكان بانگەوازی كۆكردنەوەی یەك ملیار هاوكاری مرۆیی بۆ توركیا دەكات كە روبەڕوی گەورەترین بومەلەرزەی سەدە بوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە