پەیامی کورد ... وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە دەنگۆیەک بڵاو دەکاتەوە
نووسینگه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدوانێك دەرباره‌ی هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێم.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زیری پێشمه‌رگه، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌ناو میدیای سێبه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه و مه‌به‌ستداریان، به‌ناوی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه، له‌باره‌ی پرسی هاتنی سوپای توركیا بۆ خاكی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه. لێره‌وه رایده‌گه‌ینین، بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌و شێوه‌یه په‌یوه‌ندی به وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نیه."
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌هیچ جۆرێك لێدوانی له‌و جۆره‌ی بۆ هیچ میدیایه‌ك نه‌داوه.
پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه، هاتنی سوپای توركیا بۆ خاكی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە