مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێربرت ماك ماسته‌ر، راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ئاسایشى نیشتیمانى کۆبوویەوە.
له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له واشنتن، به‌یان سامى، له رێى هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تى: "گفتوگۆیه‌كى باش له باره‌ى نوێترین پێشهاته سیاسى و ئه‌منى و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى كرا و هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له باره‌ى پته‌وتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مریكا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە