پەیامی کورد... مه‌سرور بارزانی: حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی تووشبووانی شێرپه‌نجه
.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 06-11-2023، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به تیشك-ی له شاری دهۆك دانا و دواتر وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له جیهان ئاریشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتن له بواری ته‌ندروستی، به‌داخه‌وه هه‌موو ساڵ ئه‌گه‌ر و فاكته‌ری جیاواز و گۆڕانكاری ژینگه‌یی و شێوازی ژیان و خواردن، هه‌روه‌ها زوو ده‌ستنیشان نه‌كردنی حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ملیۆنان كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن".
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌یه:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
ئاماده‌بووانی رێزدار
رۆژباش
من ئه‌مڕۆ زۆر خۆشحاڵم كه به‌ردی بناغه بۆ ئه‌م سه‌نته‌ره گرنگه له شاری دهۆك داده‌نێین، كه یه‌كه‌مین سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌یه له شاری دهۆك، یه‌كه‌مجاره ئه‌و خزمه‌تگوزارییه لێره دابین ده‌كرێت ئه‌ویش چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌یه به تیشك، كه پێی ده‌گوترێت LINAC Radiotherapy، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست له سنووری پارێزگای دهۆك پێویستیان به‌وه نه‌بێت نه‌خۆشه‌كانیان ببه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان.
هیوادارم ئه‌و پڕۆژه‌یه له واده‌ی دیاریكراو و به كواڵێتی باش و ئاستێكی به‌رز ته‌واو بكرێت، جێی خۆیه‌تی سوپاسی كۆمپانیای ئیگل كراون بكه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه كه ئه‌ركێكی پیرۆزه، ئومێد ده‌كه‌م سوودی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له جیهان ئاریشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتن له بواری ته‌ندروستی، به‌داخه‌وه هه‌موو ساڵ ئه‌گه‌ر و فاكته‌ری جیاواز و گۆڕانكاری ژینگه‌یی و شێوازی ژیان و خواردن، هه‌روه‌ها زوو ده‌ستنیشان نه‌كردنی حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ملیۆنان كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه هه‌ن، كه مانگانه به هه‌زاران كه‌س بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانیان ده‌كه‌ن. زۆر له دانیشتووانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراقیش سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌رانه ده‌كه‌ن. بێگومان چاره‌سه‌ری تایبه‌ت به شێرپه‌نجه خه‌رجی زۆره، بۆیه له وڵاتانی پێشكه‌وتووشدا زۆر دام وده‌زگا و رێكخراوی خێرخوازی و كه‌سایه‌تی هاریكاری و پشتیوانی مادیی سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان ئێمه یاسایه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ سندووقی هاوكاری تووشبووانی شێرپه‌نجه، له رێگه‌ی ئه‌و سندووقه‌وه ساڵانه 70 ملیار دینار بۆ ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كانی شێرپه‌نجه دابین ده‌كرێت.
ئێستا له هه‌رێمی كوردستان، تواناكانی پزیشكی و زانستی و هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به‌رده‌ستن، ئێمه له‌و بواره به‌رده‌وام ده‌بین و كار، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه به‌رده‌وام بن، لێره‌وه پێویسته ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سندووقی كۆمه‌ك بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه و ته‌واوی نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه و هه‌موو پزیشك و كارمه‌ندانی ئه‌و بواره بكه‌م، من رێز و حورمه‌تم هه‌یه بۆ ئه‌رك و ماندوبوونی ئه‌وان.
ساڵانی رابردوو چه‌ندین قه‌یران هاتنه پێش وه‌ك كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی و نه‌ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی توانا داراییه به‌رده‌سته‌كان به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌ره‌و پێشه‌وه ببات، داواش له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین له رووی دابنینكردنی ده‌رمان و ئامێر و پێداویستی پزیشكی زیاتر هاوكار و هاریكار بیت بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، به‌تایبه‌تی بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان.
من هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و باشتركردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی گشتی و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری و فراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كان، هه‌روه‌ها داوا له رێكخراوه‌كانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و كه‌سایه‌تییه خێرخوازه‌كان و هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی مرۆڤ دۆستانه ده‌كه‌ین، كه هاوكاری و پشتیوانی تووشبووانی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه بكه‌ن.
داواش له هاونیشتمیانی رێزدار ده‌كه‌ین بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان و خێزانه‌كانیان رێنماییه له‌به‌رچاوبگرن و ژیانێكی ته‌ندروست و خواردنێكی شایسته و ته‌ندروست بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن، پاراستن و خاوێنی ژینگه بپارێزن، به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو وه‌رزش بكه‌ن و زوو زوو پشكنین بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خوانه‌كات ئاریشه‌یه‌كی ته‌ندروستیتان هه‌بێ زوو دیاری بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێن.
له كۆتاییدا هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه ده‌خوازم، هیوادارم زوو چاك بنه‌وه، دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه هه‌رچی به ئێمه بكرێت بۆ چاره‌سه‌ر و هاوكاری ئه‌وان درێغی ناكه‌ین.
هه‌ر شاد و ته‌ندروست بن و كوردستان هه‌ر ئاوه‌دان بێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە