پەیامی کورد... مه‌سرور بارزانی و پلاسخارت، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایان تاووتوێ كرد
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایان تاووتوێ كرد.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه ی 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد".
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، "له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی گشتیی عێراق و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرال ئاڵوگۆڕ كرا".
ئه‌وه‌ش هاتووه كه "له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له گرنگیی پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه".
پێشتریش جینین پلاسخارت له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبۆوه و دۆخی سیاسی و ئه‌منی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاووتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا "هیوایان خواست له قۆناغی داهاتوودا بره‌وی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدرێت و به لێكگه‌یشتن و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكرێن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە