پەیامی کورد... زانکۆ لاین لە هەرێمی کوردستان کارا کرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان سیستەمی زانکۆ لاینی کارا کردووە، سیستەمەکە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بە کارایی دەمێنێتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی خوێندکاران.
دوێنێ شەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرای کرد، کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە سیستەمی زانکۆ لاین کارا دەکەن، بەیانیی ئەمڕۆ سیستەمەکە کارا کرا، بڕیارە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بە کارایی بمێنێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە، خوێندکارانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی دەتوانن سەردانی سەنتەرەکانی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆ لاین لە زانکۆکان و ئەو شوێنە فەرمییانە بکەن، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا دیاری دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە