وەزارەتی کارەبا: پێوەرە زیرەکەکان کارا دەکرێن

وەزارەتی کارەبا: پێوەرە زیرەکەکان کارا دەکرێن

پەیامی کورد ... وەزارەتی کارەبا: پێوەرە زیرەکەکان کارا دەکرێن

 

وەزارەتی کارەباى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا پێوەری زیرەکی کارەبا کارا دەکەن.

 

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا٤٠٠ ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ھاوبەشانی کارەبا لە هەرێمى کوردستان بەستراوە و لە داهاتوویەکی نزیکشیدا پێوەرە بەستراوەکان دەخرێنەکار.

 

هاوکات، لە ھەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار ھاوبەشی کارەبا ھەیە و بڕیارە لە ماوەیەکی دیاریکراودا پێوەرەکە بۆ ھەموویان ببەسترێت.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، پیشتر وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاندووە، پێوەرى کارەباى زیرەک بە سیستمێکی رێکخراو و ورد کاردەکات و بەھۆیەوە کاری دابەشکردنی کارەبا رێکدەخرێتەوە و بڕە کارەبایەکی زۆرتر بە ھاوڵاتیان دەدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە