٤١ ملیۆن کەس مەترسیی برسێتییان لە سەرە

٤١ ملیۆن کەس مەترسیی برسێتییان لە سەرە

پەیامی کورد … ٤١ ملیۆن کەس مەترسیی برسێتییان لە سەرە

 

بەرنامەی خۆراكی جیهانی پێشبینی دەكات لەم مانگەدا ژمارەی ئەو كەسانەی لە بەردەم مەترسیی برسێتیدان، بۆ ٤١ ملیۆن كەس بەرزببێتەوە، لەكاتێكدا سەرەتای ئەمساڵ ٣٤ ملیۆن كەس بوون.

 

بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP) هۆشداریشیدەدات لەوەی بەبێ هاریكاریی بەپەلەی خۆراكی، ئەو كەسانە ڕوبەڕووی برسێتی ڕاستەقینە دەبنەوە.

 

ڕێكخراوەكە لە ڕاپۆرتێكدا كە ڕۆژی هەینی لە جنێڤ بڵاویكردەوە، هۆشداری ئەوەشدەدات برسێتی بەهۆی ململانێكان و گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا و ئاڵنگارییە ئابورییەكان بەهۆی پەتای كۆرۆناوە، دەشێت ببێتە ڕاستییەكی بنەڕەتی بۆ ملیۆنان كەس.

 

بەپێی هەڵسەنگاندنەكانیشیان، لەمڕۆدا زیاتر لە ٢٧٠ ملیۆن كەس گرفتاری نەبوونی ئاسایشی خۆراكن، یاخود لە ساڵی ٢٠٢١دا ڕوبەڕووی مەترسیی گەورە دەبنەوە.

 

ڕێكخراوی (WFP) ڕونیشیكردوەتەوە، پێویستی بە پێنج ملیار دۆلارە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بۆ دەربازبوون لە برسێتی و پڕكردنەوەی پێداویستییە خۆراكییە بەپەلەكان بۆ ئەو كەسانەی زۆرتر لەبەردەم مەترسییەكەدان، كە ئەمەش بڕی یەك لەسەر سێی پێداویستییەكانی ئەمساڵی ڕێكخراوەكە دەگرێتەوە، كە سەرجەمی دەگاتە ١٥ ملیار دۆلار.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە