منداڵێکی کورد لەسەر سنوری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیانی لەدەستدا

منداڵێکی کورد لەسەر سنوری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیانی لەدەستدا

پەیامی کورد … منداڵێکی کورد لەسەر سنوری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیانی لەدەستدا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ لەسەر سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا منداڵێک بەهۆی سەرماوە گیانیلەدەستدا.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 10 ی تشرینی دووه‌می 2021 به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردیو كه‌وتوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌"پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا منداڵێک کە لەگەڵ خێزانەکەیدا چەند رۆژێکە لەسەر سنوری ئەو دوو وڵاتەیە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا".

بەھۆی خراپی دۆخی گوزەرانی خێزانەکان و ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابووریی و نەبوونی ھەلی کار و خزمەتگوزاریی، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان و گەنجانی ھەرێم روویان لە وڵاتی بیلاڕوسیا کردووە تا لەوێوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بەڕێبکەون.

شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بڕی (٢٠٠) هەزار دۆلار تەرخانبکات بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی گیریانخواردووە لە سنورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا و لیتوانیا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە